به‌ ڤیدیۆ.. به‌هۆی مانه‌وه‌ له‌نێو سه‌ندوقێكی پڕله‌ سه‌هۆل ناوی چووه‌ ناو فه‌رهه‌نگی گینیس

وه‌رزشوانی نه‌مساوی "جۆزیف كوبیرل" پێوه‌رێكی نوێی جیهانی تۆمار كرد ، ناوی چووه‌ نێو فه‌رهه‌نگی گینیس ،دوای ئه‌وه‌ی توانی زیاتر دوو كاتژمێر له‌ نێو سه‌ندوقێكی پڕله‌ سه‌هۆڵ بمێنێته‌وه‌.

كوبیرل جلوبه‌رگه‌كانی داكه‌ناند پاشان چووه‌ نێو سوندوقێكی شوشه‌یی ، ئه‌نجا هاوكارانی سندوقه‌كه‌یان پڕ له‌ سه‌هۆل كرد.

جۆزیف كوبیرل توانی دوو كاتژمێرو 8خووله‌ك و 47 چركه‌ له‌نێو سه‌ندوقه‌، پڕله‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ خۆراگرێت، ناوی بچێته‌ نێو فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌پێوه‌ره‌كان ،له‌ هه‌مان كاتدا توانی، ژماره‌ی چینی "جین سونگهاو" بشكێنێ كه‌ له‌ ساڵی 2014 توانی بووی ، كاتژمێرك و 53 خووله‌كه‌ و 10 چركه‌ تۆمار بكات.

له‌ كاتی ده‌رچوونی له‌ سندوقه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی، پشكنین بۆ جۆزیف كوبیرل كرا ،ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌ندروستی زۆر باشه‌ .

 وه‌رگێران ودارشته‌وه‌ی كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
93,433
گیان له‌ده‌ستدان
2,994
چاکبوونەوە
57,941
تووشبووان
535,321
گیان له‌ده‌ستدان
11,958
چاکبوونەوە
465,452
تووشبوون
58,739,895
گیان له‌ده‌ستدان
1,390,315
چاکبوونەوە
40,654,298