پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندى پارتى‌

ھەڤاڵی بەڕێز کاروان محەمەد سینۆ

خەمباربووین بە بیستی ھەواڵی کۆچی دوای کەسایەتی و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، خوالێخۆشبوو (محەمەد سینۆ شەریف توڤی)ی باوکی بەڕێزتان.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 
پارتی دیموکراتی کوردستان