دوو بروسکەی سەرەخۆشی لە بـارەگای بـارزانییەوە

باره‌گای بارزانی له‌ دوو بروسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی و له‌شكر عه‌بدوڵڵا شاكر ده‌كات.

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی و یه‌كێك له‌ دیارترین وێنه‌گره‌كانی كوردستان(ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی)مان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی كۆچكردوو(ره‌فیق مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
8ـی9ـی2020

........................................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ له‌شكر عه‌بدوڵڵا شاكر ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، له‌شكر عه‌بدوڵڵا شاكر،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(سه‌بیحه‌ حه‌مه‌دئه‌مین ره‌سوڵ) دایكی به‌ڕێزاتان و هاوژینی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوول خوالێخۆشبوو(عه‌بدوڵڵا شاكر) و دایكی شه‌هید(كاوه‌ عه‌بدوڵڵا)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوخه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆستانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین، گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
8ـی9ـی2020