هه‌ولێر .. چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با‌ جێبه‌جێده‌كرێت

حوسێن حەمەد بەڕێوەبەری کارەبای هه‌ولێر ڕایگەیاند، بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ چارەکردنی کێشەی کارەبا لە ناوچەی بەڕانەتی و زرارەتی سێ پڕۆژە بە بڕی دوو ملیار و دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار ئەنجام دەدرێن. 

پرۆژه‌كانیش بریتین له‌:
1- دانانی وێستگەی مۆبایل بە بڕی ملیارێک دینار 
2- راکێشانی ھێڵەکانی کارەبا بە بڕی حه‌فتا و پێنج ملیۆن دینار 
3- سێ فیدەریش رادەکێشرێن، کە ئەوانیش تێچووەکەیان پێنجسه‌د ملیۆن دینارە

بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر گوتیشی  "وێستگەی مۆبایل لە مانگی دوانزه‌ دەگاتە ھەرێمی کوردستان و راکێشانی فیدەرکانیش پارەی بۆ خەرج کراوە و تەنھا ماوە بدرێتە کۆمپانیا و جێبەجێ بکرێت".

 دەشڵێ: "بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە، بار زۆریی سەر کارەبای ئەو ناوچانە چارە دەکرێت و، ھەر ناوچەیەکیش پێویستی بە پڕۆژە ھەبێت و کێشەی کارەبای ھەبێت، چارەی دەکەین.