چەنـد بروسکەیەکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

باره‌گای بارزانی له‌ چه‌ند بروسكه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی فه‌لاح مسته‌فا  و محه‌مه‌د حاجی حوسێن گه‌وره‌دێی و عومه‌ر قادر و ئه‌حمه‌د عوسمان ئه‌حمه‌د سورچی و ره‌سوڵ عه‌بدوڵڵا ساڵح ده‌كات.

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ فه‌لاح مسته‌فا ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك فه‌لاح مسته‌فا،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك(یوسف مسته‌فا به‌كر)ـی برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزت و خانه‌واده‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌(یوسف)ـی براتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و خزم و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
۷ـی ۹ـی ۲۰۲۰

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د حاجی حوسێن گه‌وره‌دێی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د حاجی حوسێن گه‌وره‌دێی،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان (محه‌مه‌د حاجی حوسێن گه‌وره‌دێی) مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوخه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
7ـی9ـی2020

..............................
 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عومه‌ر قادر ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك عومه‌ر قادر،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه‌(عزه‌ت)ـی كوڕتانمان پێگه‌یشت.

هاوخه‌می خۆمان بۆ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ و دۆست و خزمانتان ده‌كه‌ین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و خزم و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
7ـی9ـی2020 

.............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د عوسمان ئه‌حمه‌د سورچی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د عوسمان ئه‌حمه‌د سورچی،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوای كه‌سایه‌تی دیاری خزمانی سورچی و باوكی سێ شه‌هیدی قاره‌مان(ئه‌حمه‌د عوسمان ئه‌حمه‌د سورچی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و دۆست و خزمانی سورچی ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د عوسمان ئه‌حمه‌د سورچی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
7ـی9ـی2020

..............................
 
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ره‌سوڵ عه‌بدوڵڵا ساڵح ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز كاك ره‌سوڵ عه‌بدوڵڵا ساڵح،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(فاتیمه‌ عه‌بدولكه‌ریم ساڵح)ـی هاوژینی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوخه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین هاوژینی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
7ـی9ـی2020