به‌ كوشتنى 5 له‌ منداڵه‌كانى ژنێك ئه‌ڵمانیاى توشى شۆك كرد

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ پۆلیسى ئه‌ڵمانیا ته‌رمى 5 منداڵى له‌ ئاپارتمانێكى نێشه‌جێ بوون له‌ شارى زولینگن ى رۆژئاواى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند

په‌یامنێرمان خالید عه‌لى له‌ به‌رلین پێى راگه‌یاندین رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ئه‌ڵمانی و پۆلیسى ئه‌و وڵاته‌ هه‌واڵى كوشتنى 5 منداڵى له‌ شوقه‌یه‌كى نێشته‌ جێبوون به‌ده‌ستى دایكه‌كه‌یان راگه‌یاند .

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌نكى منداڵه‌كان به‌ پۆلیسى راگه‌یاندووه‌ كه‌ كچه‌ 27 ساڵانییه‌كه‌ى ئه‌و كاره‌كردووه‌ و ئه‌و 5 له‌ منداڵه‌ى خۆى كوشتووه.

به‌ گوێره‌ى راپۆرتى پۆلیسى شارى زولینگن قوربانییه‌كان ته‌مه‌نیان له‌ نێوان سالێك بۆ 8 ساڵ ده‌بێت په‌یامنێرمان باسی له‌وه‌شكرد تا ئێستا ره‌چه‌ڵه‌كى ژنه‌ تاوانباره‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ كه‌ ئاخۆ له‌ په‌نابه‌ره‌كانه‌ یاخود به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك هه‌ر ئه‌ڵمانییه‌ .

هه‌روه‌ها میدیاكان رایانگه‌یاندووه‌ : دواى رووداوه‌كه‌ دایكى منداڵه‌كان و كوڕێكى 11 ساڵانى له‌ گه‌ڵ خۆیى بردووه‌ له‌ رێگادا هه‌وڵیداوه‌ خۆى بخاته‌ ژێر هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ شارى دۆسڵدۆرف به‌و هۆیه‌ه‌ش بریندار بووه‌ پۆلیس گواستویه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.