لەبۆردومانێكدا 16 چه‌كداری گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران  كوژران

بۆردومانێكی نادیار 16 چه‌كداری گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێرانی له‌رۆژهه‌ڵاتی سووریادا كرده‌ ئامانج كه‌ گومان ده‌كرێت هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌نجام درابێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ،بۆردومانێكی نادیار 16 چه‌كداری گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێرانی له‌رۆژهه‌ڵاتی سووریادا كوشتووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌نجام درابێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رامی عه‌بدولره‌حمان،به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌كه‌ به‌ ئاژانسی ئه‌سیوشه‌یتدپرێس-ی راگه‌یاندووه‌: كوژراوه‌كان له‌گرووپه‌ چه‌كداره‌ عێراقییه‌كانی سه‌ر به‌ئێرانن،حه‌وتیان له‌ ده‌وروبه‌ری شاری مه‌یادین كوژراون و 9ی دیكه‌شیان له‌ بۆردومانه‌كانی باشووری ئه‌لبوكه‌مال له‌ پارێزگای دێرزوور كوژراون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار