دوو بروسکەی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

باره‌گای بارزانی له‌ دوو برووسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی لە خانەوادەی عومەر حەسەن ئیبراهیم و خانەوادەی جەمال حەمەعەلی دەكات

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عومەر حەسەن ئیبراهیم دەكات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، خانەوادەی عومەر حەسەن ئیبراهیم،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی(عومەر حەسەن ئیبراهیم)مان پێگەیشت.

سەرەخۆشی و پرسەمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان دەكەین، خۆمان بە هاوخەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
31ـی8ـی2020

............................

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی جەمال حەمەعەلی دەكات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، خانەوادەی جەمال حەمەعەلی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(جەمال حەمەعەلی) برای شەهید(نوری حەمەعەلی)مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین، هاوخەمیمان بۆ ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان رادەگەیەنین.

لە خودای دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو(جەمال حەمەعەلی) بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، ئۆقرەی و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
31ـی8ـی2020