پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت بگاتە سەرووی 50 دۆلار

ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاك نەبێتەوە

پێشبینی دەكريَت لە میانی چارەكی یەكەمی ساڵی 2021 دا، نرخی نەوت بگاتە سەروو 50 دۆلار.

ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: پێشبینی دەكەین لە میانی چارەكی یەكەمی ساڵی 2021دا، نرخی نەوت بگاتە سەروو 50 دۆلار، ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چالاك نەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی یەك لەسەدا، بەرزبوونەوەی تۆماركرد و هەر بەرمیلێكی بە 46 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس بەڕێژەی 0،7 لەسەدا رووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 43 دۆلار و 25 سەنت.