بـەوێـنـە .. بەردەوامی نەھێشتنی دیاردەی مەیخواردنەوە و نێرگەلەکێشان له‌ ده‌وروبه‌ری پارکەکانی ناو شاری هه‌ولێر

لە سەربڕیاری قائیمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، ئەمشەو رێکەوتی 25-8-2020 بەسەرپەرشتی بەڕێزیان، بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی، ھێزی زێرڤانی وئەندازەی پارکەکان، لە هەڵمەتێکی  بەرفراواندا هەڵسان بە چۆڵكردنی چواردەوری پارکەکانی شانەدەر ـ ١و٢ پارکی شەھید سامی عبدالرحمن و پارکی ئەڤین (١ـ٢ـ٣) پارکی کانیاو ئەو شوێن و شەقامە گشتیانەی، كە بەشێك لە هاووڵاتیان ئەم شوێن و شەقامه گشتیانەیان بۆ مەیخواردنەوە و کێشانی نێرگەلە بەكار دەهێنا و خەڵكیان بێزار دەكرد، دەست بەسەر سەرجەم نێرگەلە و کەل وپەل و خواردنەوە کحولیەکانیش داگیرا ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر.

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر
2020.8.25

1.jpg
3.jpg
6.jpg