نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو گه‌یشته‌ 46 دۆلار و 38 سه‌نت

دوێنێ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت تا ٤٥ دۆلار و هه‌شت سه‌نت به‌رزبۆوه‌ و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٦ دۆلار و ٢٩ سه‌نت ته‌واو كرد، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،١٩ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی و به‌ ٤٦ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ ٤٣ دۆلار و ٣١ سه‌نت.

كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كه‌نداوی مه‌كسیك به‌هۆی گه‌رده‌لوول و زریانه‌وه‌ كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاراستن و ژینگه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كه‌نداوی مه‌كسیك-دا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٨٤،٣ كه‌می كردووه‌ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٦٠،٩٤ كه‌می كردووه‌.

به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان كاربه‌ده‌ستانی چین و ئامریكا سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی بازرگانی "FAZ "ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر نرخه‌كانی نه‌وت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ راگه‌یاندنی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر نرخی نه‌وت.