چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی باو له‌ كاتی سوتانی جه‌سته‌ی منداڵه‌كان له‌لایه‌نی دایكان و باوكان

-به‌كارهێنانی مه‌عجونی ددان بۆ شوێنی سوتاوه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پیسبونی شوێنه‌ سوتاوه‌كه‌، پێویسته‌ له‌م حاڵه‌تانه‌ مه‌لحه‌می سوتان به‌كار بهێندرێت وه‌ك ئه‌فومیب یا میبو.

-به‌ستنی شوێنی سوتان به‌ په‌ڕۆ ده‌بێته‌ هۆی گه‌رمتر بوونی شوێنی برینه‌كه‌ و زیاتر ئاوسانی.

- نابێت شوێنی برینه‌كه‌ راسته‌وخۆ دوای سوتانی سه‌هۆڵ بخرێته‌ سه‌ر، وا باشتره‌ ئاو به‌كار بهێنرێت یان ئه‌گه‌ر سه‌هۆڵ به‌كار بهێنرێت باشتره‌ به‌ر پێسته‌كه‌ نه‌كه‌وێت و یه‌كه‌م جار پارچه‌یه‌ك قوماش له‌سه‌ر شوێنی مه‌به‌ست دابندرێت ئینجا سه‌هۆڵ له‌سه‌ر دابنرێت.

- ته‌قاندنی ئه‌و بڵقه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی سوتان دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و بڵقه‌ پره‌ له‌ پلازمای له‌ش پێویستیه‌كی گرنگی له‌شه‌، واباشتره‌ وازی لێبهێنرێت تا جارێكی تر له‌ش هه‌ڵی ده‌مژێته‌وه‌.

ئا:شه‌هلا ره‌شید   

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
27,324
چاکبوونەوە
1,553
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644