به‌ڤیدیۆ.. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر منداڵێك له‌ ساتی ته‌قینه‌وه‌ی به‌یروت له‌ دایك بوو

باوكی منداڵه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی ساتی روودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وێنه‌ی گرتووه‌

له‌ ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت ،چه‌ندین روداوی سه‌رسوهێنه‌ر له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ ، له‌ چه‌ند شوێنیكی جیا جیا بڵاو كرانه‌وه‌ .

یه‌كێك له‌و ڤیدیۆیانه‌ له‌ دایك بوونی منداڵێك بوو،له‌ نه‌خۆشخانه‌ی  له‌ دایك بوون ،له‌و ساته‌ی  دكتۆر له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه‌ بوو خه‌ریكی منداڵبوون بوو ، له‌ ناكاو ژوره‌كه‌ وه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ هه‌ژا ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كه‌ خاپوور بوون ، دكتۆره‌كه‌ش به‌سوكی بریندار بوو خۆی ، له‌ سوچێكی ژووره‌كه‌  بینیه‌وه‌ به‌  ترس و سه‌رسوڕمانه‌وه‌ سه‌یری منداڵه‌كه‌ی ده‌كرد.

باوكی منداڵه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی ساتی روودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وێنه‌ی گرتووه‌.

شایانی باسه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری بیروت كه‌له‌ 4ی ئاب رووی دا ژماره‌ی كوژراوانی ، زیاتر له‌ 154 كه‌س بوو وه‌ پێنج هه‌زاریش بریندارن بوون..

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / كامران