بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگایه‌كی عێراقی هه‌ژاند

به‌ گوڕی 5،3 به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌ گوڕی 5،3 به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر له‌ پارێزگای میسان تۆماركرد.

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:23 خوله‌ك به‌كاتی ناوخۆیی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ پارێزگای میسان روویدا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ گوڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ 5،3 پله‌ به‌ پێوه‌ر یریخته‌ر و به‌دووری 49 كلیۆمه‌تر له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری عماره‌ له‌پارێزگای میسان بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار