ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ 48 كاتژمێر به‌ر له‌ واده‌كه‌ی گه‌شته‌كه‌یان پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن

له‌سه‌ر راسپارده‌ی وزاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی

له‌سه‌ر راسپارده‌ی وزاره‌تی ته‌ندروستیی و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، پشكنینی (PCR)ی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌موو گه‌شتیارێك ئه‌نجام ده‌درێت. 

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی وزاره‌تی ته‌ندروستیی و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، پشكنینی (PCR)ی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بۆ هه‌موو گه‌شتیارێك ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق له‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كه‌ له‌ عێراقدا كارده‌كه‌ن پابه‌ندكراون به‌وه‌ی ئاگاداری گه‌شتیاره‌كانیان (هاتووان و رۆشتووان) بكه‌ن،كه‌ 48 كاتژمێر به‌ر له‌ واده‌كه‌ی گه‌شته‌كه‌یان،پشكنینی (PCR) تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن، باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانییه‌ و بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق له‌ پێناو پاراستنی گیانی گه‌شتیاران جێبه‌جێی ده‌كات.