گه‌نجێكی ڕۆژئاوا له‌ ئاوی گه‌لی پێدیلێی سه‌ربه‌ قه‌زای زاوێته‌دا خنكا

ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كرا

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵان له‌ ئاوی گه‌لی پێدیلێدا خنكا.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 4:30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێك به‌ ناوی " عه‌گید حوسێن" كه‌ ته‌مه‌نی 27 ساڵ بووه‌، له‌ كاتی مه‌له‌كردن له‌ ئاوی گه‌لی پێدیلێ دا خنكا.

ڕاشیگه‌یاند پاش ڕووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی ژێر ئاوی به‌رگری شارستانی دهۆك گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و توانیان به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ له‌ ئاوه‌كه‌دا ده‌ربهێنن و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی بكه‌ن له‌ دهۆك.