به‌ كاتیۆشا هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا

زیانى گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌

شانه‌ی ئه‌منی عێراق له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و چه‌ند مووشه‌كێكی جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كران و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی شانه‌ی ئه‌منی عێراق ئه‌مشه‌و هه‌ینی لە ناوچەی رەزوانییەی باشووری بەغداوە سێ مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراق كران.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: خۆشبه‌ختانه‌ هێرشه‌كه‌ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.