Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:59

ژمارەیەک مامۆستای ئاینی هەولێر لەسەر کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینى روونکردنەوە دەدەن

بۆ ڕای گشتى
کوردستان TV
100%


ژمارەیەک مامۆستای ئایینی هەولێر لەبارەی کۆبوونەوەی رۆژی  چوارشه‌ممه‌  لەگەڵ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری هەرێمی كوردستان  روونکردنەوەیەکیان بۆ رای گشتى بڵاو كرده‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌: 

«بەناوی خوای گەورە و میهرەبان »

(ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن مامۆستایانی بەشداربووی کۆبونەوەی دوێنێ بۆ ڕای گشتی)

ئێمە (٨)هەشت مامۆستای ئایینی شاری هەولێر و دەورووبەری لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢٠/٨/١٢ کاتژمێر سێ پێش بانگی عەسر لەلایەن وەزیری ئەوقاف بانگ کراین بۆ گفتگۆ کردن لەسەر ئەم خاڵانە :

١ -کردنەوەی ووتارو نوێژی هەینی .

٢ -چۆنیەتی خۆ پارستن لە ڤایرۆسی کۆرۆناو ووشیار کردنەوەی خەڵکی .

٣ -دانانی سنورێکی یاسایی بۆبێڕێزی نەکردن بەرامبەر ئاین وڕەمزەکانی .

پاش ئاڵۆگۆرکردنی قسە و پێشنیار و نیشاندانی دڵسۆزی بۆ خوا و خەڵک و خاک و ئەم باروودۆخەی هەرێم و بەتایبەتی هەولێری خۆشەویست کە پێیدا دەڕوا،

لە کاتی وتووێژ کردن هەندێك لێكتێنەگەیشتن لە وتوووێژكردنەكەدا ڕوویدا بۆ نموونە: وەکوهەڵچوون لەکاتی وتووێژکردن کە ئەمە شتێکی سرووشتیە لە کاتی مناقەشە کردندا، بەڵام خۆشبەختانە کۆتایەکەی بەخێر و خۆشی هات و داواکاریەکان بە ئەرینی وەرگیراو بەڵێندرا کە بەجدی کار لەسەر داواکاریەکان بکرێت .

جەنابی وەزیر گوتی :

دەرگای وەزارەت و بەرێوبەرایەتیەکانمان کراوەیە بە ڕووی مامۆستایانی ئاینی بەڕێز،دەتوانن بەرێگەی ئەوقاف هەر داواکاریەکی خۆیان و خەڵکی مووسڵمان بگەینن،

نەک بەرێگای تر لەوانەیە خەڵکانێک بە مەرامێکی تر بەکاریان بێنن .

پاشان بەرێزەوە بەرێ کراین لەلایەن جەنابی وەزیر و دەستەی وەزارەت، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەی مامۆستایان بوو لە فەیسبووک و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەندێک پەیج بابەتێکیان بڵاو کردەوە بەبێ ئاگایی مامۆستایان کە زۆر دوور بوو لەو ڕاستیانەی کە ئێمە ئاماژەمان پێ کرد .

۱ -گوایە وەزیر جوێن و قسەی ناشرینی گوتووبێ بە مامۆستایان .

۲ -درووستبوونی شەڕ و قسە لەنێوان مامۆستایان و وەزیر .

۳ -مامۆستایانی ئاینی و وەزیر پەلاماری یەکتریان دابێ .

٤ -پاسەوانەکانی وەزیر و چەند چەکدارێک بانگ کرابن لە مامۆستایان بدەن، بەڵکوو هیچ چەکدار و پاسەوانێک لە شوێنی دانیشتن نەبوون تەنها کارمەندانی وەزارەت بوون .

٥ -باسی کەسایەتیەک کرابێ تانەی لێ درابێ .

٦ -تەلەفۆن کرابێ بۆ مامۆستایەکی ئاینی پێ گوترابێ لەلایەن خودی وەزیر ئەم ڕووداوە داپۆشە ئەگینا دەرت دەکەم .

دیارە هەموو ئەمانە دوورن لەڕاستی دانیشتنەکە .

لە کۆتایدا .

داواکارین وئومێدەوارین لە دەسەڵاتداران و لایەنەکانی سیاسی و یان هەر کەسێکی تر مامۆستایانی ئاینی و داواکاریەکانی ڕەوای خەڵکی بە ئاقارێکی خراپ داببەن یان بۆ مەرامێکی سیاسی یان دەستکەوتێکی شەخسی و حیزبی بەکار بهێنن۰

مامۆستایانی ئایینی بەشداربوو لە دانیشتنەکەی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی

٢٠٢٠/٨/١٣

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.