قائیمقامیه‌تى هەولێر: چەند شوێنێک بەتەواوی دادەخرێن و هاتوچۆکردن لێیان قەدەغەیە
13/8/2020 - 23:03
بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر، سبه‌ى هه‌ینی 14 ى 8 ى 2020 وه‌ك هه‌فته‌ی پێشوو (بازاڕه میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده، گۆڕەپانی ماتوڕسکیل و پایسکلان، پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه.
ئەم بڕیارەی قایمقامیەتی هەولێر، لە درێژەی زیادکردنی رێکارەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە رۆژانە حاڵەتی توشبوون لەپارێزگای هه‌ولێر لە زیادبوندایە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز