3 هه‌زار و 841 كه‌سی دیكه‌ له‌عێراق تووشی كۆرۆنا بوون

53 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا


وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ى عێراق ئاماری24  کاتژمێری ڕابردووی توشبووان و گیان له‌ده‌ستدان و چاکبونەوەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند 

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا  3 هه‌زار و 841 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 53 كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و  2 هه‌زار و 677 كه‌سی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه‌

ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ده‌شڵێت له‌سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌پارێزگاكانى عێراق تا ئێستاكه‌ 164 هه‌زار و 277 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 5 هه‌زار و 641 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 177  هه‌زار و 209 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌