ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو به‌ 45 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو به‌ 45 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٥ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٥ دۆلار و ٤٨ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٥ دۆلار و ٣١ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٣١وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ له‌ دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٠٦ دابه‌زینی به‌ خۆوه‌ بینی و به‌ ٤٥ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ ٤٢ دۆلار و ٥٠ سه‌نت فرۆشرا.

نادیاریی سه‌باره‌ت به‌ پاكێجی نوێی هاندان له‌ ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ بڕه‌كه‌ی یه‌ك تریلیۆن دۆلاره‌، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی خاو دروست كردووه‌ كه‌ روو له‌ دابه‌زین بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردووه‌ته‌ سه‌ر پێشبینییه‌كانی‌ گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و چاوه‌روانییه‌كانی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت، هاوكات به‌رده‌وام كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی خاو دروستكردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی زانكۆی جۆنز هۆپكینس، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ ٢١ ملیۆن كه‌س و گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه‌ ٧٤٩ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا كاریگه‌ری هه‌بووه‌ بۆ سنوورداركردنی دابه‌زینی نرخی نه‌وت. هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وتی خاوی بازرگانی ئه‌مریكا به‌ هه‌فته‌ی پێشووتر چوار ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م كرایه‌وه‌. له‌ كاتێكدا له‌ بازاڕه‌كاندا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرا دوو ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه‌.

ره‌نگه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ خاوی برێنت له‌نێوان ٤٥ دۆلار و ٣٤ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ٤٣ سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٥ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بۆ ٤٥ دۆلار و ١٥ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.