كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ پێكوته‌ رووسییه‌كه‌

فاوچی .. له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو چه‌ند پێكوته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین

ئه‌نتۆنی فاوچی، گه‌وره‌ پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له‌ ئه‌مریكا ، دوای ئه‌وه‌ی رووسیا پێكوته‌ی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای رایگه‌یاند، گوتی: ده‌توانین له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو چه‌ند پێكوته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ین.

هه‌روه‌ها فاوچی گوتی: پزیشكانی ئه‌مریكا هێشتا له‌كاردانه‌وه‌و سه‌لامه‌تی پێكوته‌كه‌ رووسییه‌كه‌ دڵنیانین، هه‌روه‌ها فاوچی گومانی هه‌یه‌ كه‌ رووسیا پێكوته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست تاقی كردبێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها تارق ئیزاریڤتچ ،نوێنه‌ری فه‌رمی رووسیا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێكوته‌كه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا له‌په‌یوه‌ندیدایه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار