مه‌حما خه‌لیل: په‌كه‌كه‌ شنگالی وێران كردووه‌

زیندانی نهێنی هه‌یه‌و رێگری ده‌كات له‌ دووباره‌ی گه‌ڕانه‌ی ئاواره‌كان

مه‌حما خه‌لیل ،راوێژكاری كاروباری ئێزدییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و قایمقامی شنگال، له‌ لێدوانێكیدا به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌: داواكاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌ربچێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ شنگالی وێران كردووه‌ و ھه‌روه‌ھا رێگری ده‌كات له‌ دووباره‌ی گه‌ڕانه‌ی ئاواره‌كانی چیای شنگال بۆسه‌ر ماڵ و خاڵی خۆیان.

هه‌روه‌ها مه‌حما خه‌لیل داوای له‌ حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌ ده‌نگ داواكاری خه‌ڵكی شنگال بچن و گوتی: حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێزدییه‌كانیان پشت گوێ خستووه‌ و ده‌زانن كه‌ له‌ شنگال ھه‌موو ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونانه‌ له‌ رفاندنی منداڵ و سته‌م كردن له‌ خه‌ڵك ھه‌یه‌ و ھیچ چاره‌سه‌رێكیش نابینرێت، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ زیندانی نھێنیشی ھه‌یه‌.

له‌ باره‌ی ئاماری رفێنراوه‌كان مه‌حما خه‌لیل گوتی: تا ئێستا ئاماری فه‌رمی له‌سه‌ر رفێنراوانمان لا نییه‌.

شایانی باسه‌ به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، رۆژانه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن توركیا تۆپ باران ده‌كرێن و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بنه‌ قوربانی.