Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:35

ته‌ندروستى سلێمانى: 3 که‌سی دیکه‌ به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

32 كه‌سی دیكه‌ش تووشی كۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%



تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی 38  تووشبووی دیكه‌ى كۆرۆنای راگه‌یاند و 3 كه‌سی دیكه‌ش به‌په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا


 د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنووری سلێمانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێری رابردوودا  32 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و  38 كه‌سی دیكه‌ش  له‌په‌تاكه‌ چاكبوونه‌وه‌


وته‌بێژی ته‌ندروستى سلێمانى ده‌شڵێت لە ئێستادا تەنها 145  توشبوو لەسەرجەم ناوەندەکانی چاودێری توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی ماونەتەوە، لەو ژمارەیەشدا  29  توشبوو لە بەشی چاودێری چڕ هێڵراونەتەوە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌132 تووشبووش  ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت و 12 توشبووش له‌ژێر ئامێری cepap دان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.