به‌وێنه‌.. پزیشكێكی ناسراوی شاری سلێمانی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەکەی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا دکتۆر یاسین، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەی پشت له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا لە سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌یامنێرمان پێیڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا دكتۆر یاسن له‌ نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ گولـله‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

گوتیشی گولـله‌كه‌ی له‌ سه‌ری خۆی داوه‌ و دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاش ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گواسته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنی ناوبراو ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌.

د.ياسين