Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:31

ئەگەر تووشی کۆڕۆنا بوویت به‌ چه‌ند خاڵێک له‌ ماڵه‌وه‌ خۆت چارەسەر بکە

ئەگەر رۆژانی ٤-٥ ەم ھەستت بەئازاری سیەکان وھەناسە توندی و کۆکەی زۆر کرد، ئەوکاتە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت
کوردستان TV
100%

ئەگەر نیشانە سەرەتاییەکانی پەتای کۆرۆنات تیا دەرکەوت، وەک سەر ئێشەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئازاری بەھێزی ناوشان و بێتاقەتی و بێھێزی، بێ ھیچ شڵەژان و ترس و دڵەڕاوکێیەک دەست بکە بە چارەسەری سروشتی خۆت لەماڵەوە:-

1- دەستکێش بەکاربێنەو خۆت جیا بکەرەوە لەئەندامانی خێزانەکەت.

 

2- رۆژی ٣-٤ جار غەرغەرە بکە بە ئاوی شلەتێن وخوێ، یان سرکەی سێو.

 

3- بە ھاڵاوی ئاوی گەرم سیەکانت خاوێن بکەرەوە.

4- ڤیتامین D و ڤیتامین C رۆژانە لەئاودا بخۆرەوە:

 

5-خۆراکە ریشاڵدارەکان وەک برۆکلی و سپێناخ و تاد.. بۆ ژەمەکان بخۆ.

 

6-زۆر بخەوە، لەشەو رۆژێکدا لەبری ٨ سەعات ١٠ بۆ ١٢ سەعات بخەوە.

 

7- ئەگەر سەرئێشەو ئازاری جومگەکان و ناوشان و قاچت ھەبوو، تەنھا حەبی ئازارشکێن بەکار بێە وەک پاراستۆڵ.

 

8- لەماڵەوە بمێنەرەوە تا ڤایرۆسەکە سوڕی خۆی تەواو یٔەکات.

 

9- ئەگەر کۆکەی زۆرت ھەبوو ئەوا لەژێر رێنمایی دکتۆر شروب بەکار بێنە.

 

10- پێویست ناکا خۆت تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بکەیت ، تەنھا چەند رۆژێکی دیاریکراو ئازارت ئەبێ و پاشان بەرەو باشتر ئەڕۆیت.

 

11- ئەگەر ھیچ نەخۆشیەکی درێژ خایەن وەک نەخۆشی فشاری خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە، شێرپەنجەو یٔێچ ئای ڤی_ت نییه‌ ئەوا ھیچ خۆت تووشی نیگەرانی مەکەو نەخۆشیەکە تێئەپەڕێنیت.

 

12- ئەگەر رۆژانی ٤-٥ ەم ھەستت بەئازاری سیەکان وھەناسە توندی و کۆکەی زۆر کرد، ئەوکاتە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت.

 

13- لەووڵاتانی ئەوروپا بەملیۆنەھا کەس بەو رێگەیە نەخۆشیەکەی تێپەڕاندووە بەبێ ئەوەی سەردانی پزیشک و نەخۆشخانە بکات.

بۆ ئەوەی زوو پەتاکە تێپەڕێنیت، تکایە گوێ لەپروپاگەندەو یٔامارو ژمارەی تووشبووان و تەنانەت قوربانیان مەدە، ئەگەر ھەڵگری ڤایرۆسەکەیت بڕۆ دەست بکە بەچارەسەری خۆت بە خواردن و ڤیتامینات و خەوی پێویست و ئارامبوونەوە، لە سەدا پەنجای نەخۆشی کۆرۆنا دەروونیە، ئەو لەسەدا پەنجایەش لەمیدیا وەرئەگریت، بۆ ئەوەی لەو لەسەدا پەنجایە پارێزراوبیت، سەیری ھەواڵی کۆرۆنا مەکە!

د.بیلال عومەر

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.