ئاینده‌ى عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌دا

زۆرێك لە هاووڵاتیان دەڵێن كازمیش هاوشێوەی ئه‌وانی دیكه‌ دەبێت

عێراق لە نێوان دۆخی سیاسی ئیستاداو قەیرانەکانى ئابوری ووڵات و خراپی کەرتی  تەندروستی  و گەندەلیدا لە لایەن سیاسەتمەنداران و رۆژنامەڤانان لێکدانەوەى جیا جیاى بۆ دەکرێت...
 
مەیادە نەجار: ئەستەمە کازمى بتوانیت گۆڕانکاری بکات کورد هاوبەشی نەبێت

لەمیانى چەند پرسیارێکی تایبەت دا سەبارەت بە کۆی گشتى پرۆسەی سیاسی عیراق و قەیرانەکان و هەروەها باش بوونی پەیوەندیەکانى هەولێر و بەغدا
نەجارگوتی: بێ گومان سەرەتا ئەوەمان لەیاد نەچێت عیراق خۆی لەخۆیدا ولاتی قەیرانەكانه ،بەدرێژای مێژوو بەهۆی بوونی قەیرانی جیاوازەوە نەیتوانی لەپەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانیشدا سەقامگیری بپارێزێت زۆرجاریش دروست بوونی پەیوەندی لەنیوان هەرێمی كوردستان عیراق هەنگاوی زۆرباشی ناوە بەڵام بەهۆی ئەوەی كە عیراق ولاتێكی پر لەكێشەیە، بەشێوەیەكی ڕوونتر دامەزراوەیی نیە، لەبەر ئەوە ئالۆزبوونی پەیوەندییەكان جارێكی تر سەری هەلداوەتەوە، بەجۆرێك ئەگەر زیاتر لەم بابەتە بڕوانین لەدوای ساڵی 2003 پەیوەندی تۆكمە لەنیوان هەرێمی كوردستان لەلایەك و بەغدا لەلایەكی تر بنیاتنراوە بەلام بەهۆی ئەوەی كە بەغدا بابەندی رێككەوتنەكان نەبووە، نەتوانراوە ئاستی پەیوەندییەكان بەرەو پێش بروات،

بەداخەوە وەك وتم عیراق ولاتێكی دامەزراوەیی نەبووە، بەهۆی ئەوەشە هەموو جارەكان كێشە دروستبووە پەیوەندییەكان نەچۆتە پێش بەلام ئەوەی من تێبینی بكەم ئەمجارەیان حكومەتی هەرێم لەچوارچیوەیەكی وەهادا رێككەوتن ئەنجام دەدات كە بەغدا نەتوانێت پاشگەزبێتەوە ، لەلایەكی تر بوونی رەوشی ئێستای عیراق لەچاو پێشتر زۆرجیاوازە چونكە كازمی لەململانیەكی زۆر توونددایە لەگەل گروپە شیعەكان بۆیە ناچارە پەیوەندییەكی دۆستانە لەگەل هەرێمی كوردستاندا دابڕێژێت ئەو پەیوەندییەش لەسەر بنەمای هاوبەشی نیشتیمانی بێت و بەچاودێری لایەنی سێیەم ئەنجام دەدرێت.

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرێك لە هاووڵاتیان دەڵێن كازمیش هاوشێوەی ئه‌وانی دیكه‌ دەبێت ..وەك چۆن لە ڕابردوو دا لە مالكی و عبادی بە تایبەت بینرا؟ بیگومان وەكو پێشتر باسم كرد عێراق وڵاتی قەیرانەكانه زۆرجار سەرهەلدانی قەیران و گرفتەكان بوونەتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنامەكان بۆ نموونە عادل عەبدولمەهدی زۆر بەشێوەیەكی باش كاری لەسەر دروستكردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەل هەرێمی كوردستان دەكرد بەلام بەهۆی نالەباری ڕەوشی عێراق ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییانەوە نەیتوانی بەلێنەكانی بباتەسەر، بەلام ئەوەی كازمی لە هەریەك لەمالیكی و عەبادی جودا دەكاتەوە، كازمی دەیەوێت خۆی وەك فریادرەسێكی سیاسی نیشان بدات، ئەمەش پێویستی بەهەرێمی كوردستان دەبێت چونكە ئەستەمە كازمی بتوانیت گۆرانكاری بكات، كورد هاوبەشی سەرەكی نەبێت، بەلام هەرچی مالیكی و عەبادی بوون ئەوان لەژیر پەردەی شیعەگەرێتی كارییان دەكرد، بۆیە من دڵنیام كازمی دەتوانێت پابەندی بەڵنیەكانی بێت بەرامبەر بەكوردستان رێككەوتنی ئەمجارە كێشەو گیروگرفتی بەدواوە نەبێت ، لەلایەكی ترەوە وەك پێشتر باسم كرد، گرنگە رێككەوتنی ئەمجارە لەنیوان هەرێم و بەغدا بەچاودێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا بێت بۆ ئەوەی بەغدا ناچار بکات لەجێبەجیكردنیدا.

کتاب المیزان:باشترین چارەسەر لە کاتى گەیشتن بە ڕێکەوتن دەبێت نەتەوەیەکگرتوەکان و بەشێک لە ووڵاتانى عەرەبی لە خودى ڕێککەوتنەکە ئاگادارو بەشدار بن.


کتاب المیزان..ڕۆژنامەنووسێکی دیاری عێراقیەو بەردەوام لەسەر کێشەکانى عێراق قسەی تایبەتى هەیە و هاوکات لە زۆرێک لە نوسین و دەربڕینەکانیدا دەڵێت کورد هەمیشە گەلێکی ماف خوراو بوەو لە لایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانى عێراقدا چەوسێندراوەتەوە,
میزان... تایبەت بە کوردستان تى ڤى دواو گوتی من پێم وایە رۆژانە ئەگەر ناوی کورد بیت عیراق و عیراقیەکان لە جیابونەوەى کوردەکان دەترسن. مەسەلەی دەڵەتى کوردى و خەونى لە مێژینەى کوردستانیان لە لای عێراقیەکان کێشەى سەرەکیە.

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەگەر ڕوونتریش بڵێین ئایە بۆ چارەسەر کردنى کێشەکان و ڕێکەوتنى ئەمجارە چۆن دەبێت و بە کوێ دەگات؟ باشترین چارەسەر لە کاتى گەیشتن بە ڕێکەوتن دەبێت نەتەوەیەکگرتوەکان و بەشێک لە ووڵاتانى عەرەبی لە خودى ڕێککەوتنەکە ئاگادارو بەشدار بن تا عێراق ناچاری جێ بە جێ کردن بکرێت..
 
هاوکات بەشێکیش لە هاوڵاتیانی عەرەبی عێراقی و بەتایبەت ئەوانەى کە چ ئێستا لە هەرێمى کوردستان دەژین چ ئەوانەى کە پێشتر لە هەرێم ژیاون و هەڵوێستى مرۆڤانی خەڵکى کوردستانیان بینیوە, دەڵێن ئێمەى عێراقی بە تێکڕای پێک هاتەکانەوە لە دواى 2003 هیچ خۆشیەکمان نەبینی ژیانمان شێوا لە نێو کوشتن و بڕین و ئیرهاب. ماندوو بوین لەماوەى چەند ساڵێکی کەمدا چەندین جار لە ناو ووڵاتی خۆمان ئاوارەو دەربەدەر بوین ماڵمان وێران بوو. کوردەکان دەیان شۆرش و خەباتیان کرد تا ئەمرۆ کەمێک بحەسێنەوە بۆیە ئەوانیش مافی ژیان و خۆش گوزرانیان هەیە گوتیشیان بابەس بێت کوشتن و ماڵ وێران کاری بیری تەسکی سیاسی و ناوچە گەری و ئایدیۆلۆژیای ئاینی...


ڕاپۆرت و بەدواداچوون/ فەرمان عەلی