موشەکێک لە نزیک لقی 5ی پارتی له‌ به‌غدا کەوتە خوارەوە

سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران

ئه‌مشه‌و سێ موشه‌ك له‌ ده‌روازیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌، موشەکێک به‌ر دیواری لقی 5ی پارتی کەوتەووه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ به‌غدا رایگەیاند: كاتژمێری هه‌شت و نیوی ئه‌مشه‌و موشەکێک لە نزیک دیواری لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کەتوەتە خوارەوە و موشەکەکە بەر دیواری لق کەوتووە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

ده‌شڵێت تا ئێستا هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵدانی ئه‌م موشه‌كانه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌ندامێكی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراوه‌، خۆشبه‌ختان هیچ زیانی گیانی نه‌بووه‌، موشه‌كێك به‌ر دیواری كۆنكریتی لق كه‌وتووه‌.

گوتیشی: ئاراسته‌كه‌ لق نه‌بووه‌ به‌ڵكو ناوچه‌ی سه‌وز بووه‌ وه‌كو شه‌وانی رابردووش موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌كرێت.

lqi_5.jpg