مه‌ترسییه‌كانی نانخواردنی خێرا

یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ یاریده‌ره‌كان بۆ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی

تۆژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی له‌ زانكۆی هێرۆشیمای ژاپۆنی،  مه‌ترسییه‌كانی نانخواردنی خێرای ئاشكرا كرد كه‌ ‌، توێژه‌ران و پزیشكانیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ جوینی خواردن به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ بێت.

مه‌ترسییه‌كان ئه‌مانه‌ن:

شه‌كره‌:

خێرا نانخواردن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ یاریده‌ره‌كان بۆ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م، چونكه‌ نانخواردنی خێرا هه‌ستی تێرنه‌بوون ده‌به‌خشێت به‌ له‌ش و له‌ ئه‌نجامدا به‌شێكی زۆر له‌ خواردن هه‌ڵده‌لوشێت.

كێشه‌كانی دڵ:

زانایان كاریگه‌ریی نانخواردنی خێرایان له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌شداربووانی تۆژینه‌وه‌كه‌ تاقیكرده‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ نانخواردنی خێرا وا ده‌كات ئه‌وانه‌ی كه‌ خواردن كه‌م ده‌جون، زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ببن.

قه‌ڵه‌ویی و زیادبوونی كێش:

مێشك پێویستی به‌ ٢٠ خوله‌ك هه‌یه‌ بۆ ناردنی ئاماژه‌ی تێربوون، بۆیه نانخواردنی خێرا وات لێده‌كات خواردنی زیاتر بخۆیت.

ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ (دڵه‌كزه‌):

ره‌نگه‌ ناردنی خواردنی ته‌واو نه‌جوراو بۆ گه‌ده‌، ببێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ و هه‌ستكردن به‌ دڵه‌كزه‌.

ژێده‌ر:  Kurdistan CT

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
36,556
گیان له‌ده‌ستدان
1,340
چاکبوونەوە
23,100
تووشبووان
290,309
گیان له‌ده‌ستدان
8,014
چاکبوونەوە
224,705
تووشبوون
29,206,669
گیان له‌ده‌ستدان
928,830
چاکبوونەوە
21,041,840