ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا 20 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

له‌جیهاندا


ئاماره‌كا‌نی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ له‌ جیهاندا: ژمارەى تووشبووان؛ ٢٠ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ١٦١ كه‌س


ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ (COVID-19) لە سەرانسەری جیهاندا، ٢٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٢٠ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ١٦١ كه‌س.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بە تۆمارکردنی پێنج ملیۆن و ١٩٩ هه‌زار و ٤٤٤ حاڵه‌تی تووشبوون بە پەتاکە زۆرترین ژمارەی تووشبوونی لەسەرتاسەری جیهان تۆمارکردووە.

دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی‌ په‌تای کۆرۆنایان تیادایە:

بەڕازيل سێ ملیۆن و ٣٥ هەزار و ٥٨٢ حاڵه‌ت، هيندستان دوو ملیۆن و ٢١٥ هەزار و ٧٤ حاڵه‌ت، رووسيا ٨٨٧ هەزار و ٥٣٦ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٥٥٩ هەزار و ٨٥٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٤٨٠ هەزار و ٢٧٨ حاڵه‌ت، پێرو ٤٧٨ هەزار و ٢٤ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٣٨٧ هەزار و ٤٨١ حاڵه‌ت، چیلی ٣٧٣ هەزار و ٥٦ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٣٦١ هەزار و ٤٤٢ حاڵه‌ت، ئێران ٣٢٦ هەزار و ٧١٢ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣١٠ هەزار و ٨٢٥ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٢٨٨ هەزار و ٦٩٠ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٨٤ هەزار و ٦٦٠ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٢٥٧ هەزار و ٦٠٠ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٥٠ هەزار و ٥٦٦ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٢٤٦ هەزار ٤٩٩ حاڵه‌ت، توركیا ٢٤٠ هەزار و ٨٠٤ حاڵه‌ت.

ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تاكە تیایاندا ١٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

ئەڵمانيا ٢١٧ هەزار و ٢٨١ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ١٩٧ هەزار و ٩٢١ حاڵه‌ت، عێراق ١٥٠ هەزار و ١١٥ حاڵه‌ت، فلیپین ١٢٩ هەزار و ٩١٣ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١٢٥ هەزار و ٣٩٦ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١١٩ هەزار و ٤٥١ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١١٢ هەزار و ٩٤٧ حاڵه‌ت''.

پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا بڵاوبووەتەوە و لە سەرتاسەری جیهان ٧٣٤ هەزار و ٢٠ کەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە کاتێکدا ١٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار و ٦٢٥ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە لە ئێستادا، شەش ملیۆن و ٣٩١ هەزار و ٥١٦ کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن.