نزیكه‌ی 40 هه‌زار ماڵ له‌ ستۆكۆڵم بێ كاره‌با ده‌بن

زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر هاووڵاتیان و خاوه‌ن كارگه‌كان ده‌كه‌وێت

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ ستۆكۆڵمی پایته‌ختی ووڵاتی سوید پێیڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كاره‌بای نزیكه‌ی 40 هه‌زار ماڵ له‌ سوید كوژاوه‌ته‌وه‌ و پێده‌چێت به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ كاره‌با كوژێنرابێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی پچڕانی كاره‌باوه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر هاووڵاتیان و خاوه‌ن كارگه‌كان ده‌كه‌وێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌هۆی نه‌مانی كاره‌باوه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ژیان له‌شاره‌كه‌ ڕاده‌وه‌ستێت.