بە فەرمانی مەسرور بارزانی فەرهاد پیرباڵ دەگەڕێتەوە زانكۆی سەڵاحەددین

د. فرهاد پیرباڵ: ئەو بڕیارەی جەنابی کاک مه‌سرور زۆر خۆشحاڵی کردم

بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان د. فرهاد پیرباڵ دەگەڕێتەوە زانکۆی سەڵاحەدین و وەک جاران دەست بە کارەکانی خۆی دەکاتەوە .

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیشدا پیرباڵ تایبەت بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند و گوتی 
ئەو بڕیارەی جەنابی کاک مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان،  زۆر خۆشحاڵی کردم هاوکات بڕیارەکەی بەڕێزیان خۆشەویستی و وەفا بۆ من و بنەماڵەکەمان دەردەخات
گوتیشی بەڵێن دەدەم چۆن لە ڕابردوودا خزمەتی بەرچاوی قوتابیانم کردووە لە مەو دواش لە سەر هەمان ڕێچکە بەردەوام دەبم. 

فرمان علی