باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ جه‌لال سه‌مین عه‌لی ده‌کات

خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ ده‌زانین


باره‌گای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی جه‌لال سه‌مین عه‌لی كرد، به‌هۆی كۆچی دوایی کاکه‌ (حه‌مه‌) كوڕی، به‌رپرسی ناوچه‌ی که‌لاری یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان.

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، جه‌لال سه‌مین عه‌لی

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوای کاکه‌(حه‌مه‌)ی کوڕتان و به‌رپرسی ناوچه‌ی که‌لاری یه‌کێتی قوتابیانی کوردستانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان و یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو کاکه‌(حه‌مه‌) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایتان پێ ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
10ـی 8ـی 2020