كتێبی (بـۆ ئه‌خه‌وین؟ ) بڵاوكرایه‌وه‌

مرۆڤێكی ئاسایی ئه‌گه‌ر 80 ساڵ بژی، 25 بۆ 27 ساڵ له‌ته‌مه‌نی خه‌وتوه‌!

دوای چوار ساڵ له‌لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی زانستی و دوای سه‌دان پشكنینی قه‌ره‌وێڵه‌یی.. زانای ده‌مارناس ماپیۆ واڵكه‌ر، پڕۆفیسۆر له‌زانكۆی كالیفۆڕنیا به‌كتێبی "بۆ ئه‌خه‌وین" كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزییه‌ وه‌ڵامده‌داته‌وه‌.

مرۆڤێكی ئاسایی ئه‌گه‌ر 80 ساڵ بژی، 25 بۆ 27 ساڵ له‌ته‌مه‌نی خه‌وتوه‌! ئه‌م ماوه‌ زۆره‌ش هی ئه‌وه‌یه‌ بزانین بۆ ئه‌خه‌وین و خه‌و بۆ گرنگه‌ و له‌ماوه‌ی خه‌ودا چی ئه‌كه‌ین!

د.واڵـكه‌ر ده‌ڵێت ئێمه‌ وامانده‌زانی ته‌ندروستی مرۆڤ سێ كۆڵه‌كه‌ی هه‌یه‌ "خواردن، وه‌رزش، خه‌و" به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی خـه‌وه‌، خواردن و وه‌رزش بێ خه‌و نرخی نیه‌.

له‌م كتێبه‌یه‌دا كه‌ پڕفرۆشترین كتێبی ساڵه‌ و نیویۆڕك تایمز به‌كتێبێكی زۆر گرنگ وه‌سفی ده‌كات، د.واڵـكه‌ر به‌شێوه‌ی تێستی پراكتیكی ده‌مار و مێشك ده‌ریخستوه‌ كه‌ خه‌و ڕاسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر یـاده‌وه‌ری، میزاج، ته‌ركیز، داهێنان، كۆنتڕۆڵ، ته‌ندروستی و نه‌خۆشیه‌كانی جه‌سته‌ ئه‌كات.

خه‌وی چاكی هه‌شت كاتژمێری، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌چالاكی سپێڕم و هێلكه‌ ئه‌كات، سیسته‌می مه‌ناعه‌ی له‌ش ئه‌پارێزێت و ناهێڵێت قه‌ڵه‌و ببین.

له‌م گه‌شته‌ زانستیه‌ گرنگه‌دا كه‌لوغزی خه‌و كه‌شف ده‌كات، نوسه‌ر ده‌گاته‌ ئه‌و ڕایه‌ی كه‌خه‌و ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌ ده‌بێت جه‌ڕه‌س بۆ خه‌و دابنێین، نه‌ك بۆ خه‌به‌ربونه‌وه‌ به‌ڵكو بۆ چوونه‌ ناو جێگا!

له‌كۆتایی كتێبه‌كه‌یدا، د.واڵكه‌ر ده‌پرسێت ئێمه‌ بۆ به‌خه‌به‌رین!

كه‌م بنو كه‌م بژی، زۆر بنو باش بژی

ئه‌م كتێبه‌ تائیستا وه‌رنه‌گێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و عه‌ره‌بی .

ژێده‌ر / MalmoKurd