ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌سنه‌زان ڕوویدا و قوربانی لێكهوتهوه
9/8/2020 - 12:23
کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌سنه‌زان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پێیڕاگه‌یاندین: ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو لە سەر ڕێگای کەسنەزان بەهۆی تیژڕۆیی خوی کێشا بە ستوونێكی ئینارەدا و له ئه‌نجامیشدا بە سەختی بریندار بوو.
ئەفسەرێکی هاتووچۆش کە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوو بەکوردستان تی ڤی ڕاگەیاند: زۆرێک لەو شوفێرانەی پابەندی ڕێنماییەکانی هاتو چۆ نابن بە داخەوە تووشی ڕووداوی لەوجۆرە دەبن.
فەرمان عەلی