بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخە عەلی عەبدولڕەحمان دەكات

خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، لە خانەوادەی شێخە عەلی عەبدولڕەحمان،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی(شێخە عەلی عەبدولڕەحمان)مان پێگەیشت.

سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو(شێخە عەلی عەبدولڕەحمان) بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
۹ـی ٨ـی ۲۰۲۰