بە پێی یاسای تازەی هەڵبژاردن دەنگی كورد پەرت و بڵاوە دەبێت

سەركردایەتی كورد قەد دژایەتی پرۆسەی هەڵبژاردن ناكات

رێناس جانۆ ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق  لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان ، سەبارەت بە رەوشی عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە رایگەیاند

رەوشی عێراق ئێستا زۆر دژوارە و رەوشێكی لەناكاوە . سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی  لەژێر فشاری خۆپیشاندەران هاتۆتە سەر حوكم و زۆر لە یاسای و رێساش لە سەر ئەو بنەمایە پەسەند كراون

لە كاتی لە ناكاو و لەو بارودۆخە سەختەدا ، هەڵبژاردن باشترین چارەسەرە.

سەبارەت بە بۆچوونی لایەنەكان لە سەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە رێناس جانۆ روونیكردەوە كە هەر لایەنێكی سیاسی بەرژەوەندی و ئامانج و بۆچوونی خۆی هەیە لە سەر یاسای هەڵبژاردن و كاری لە سەر دەكات.  

ئەو كارانەی مستەفا كازمی دەیكات لە خۆنمایش كردن مافێكی سروشتییە ،پێشتریش ئەوانەی بوونەتە سەرۆك وەزیران بە شێوازی جیاواز ئەو كارانەیان ئەنجام داوە .

سەبارەت بە سەردانی بۆ ئەمریكا  ، رێناس جانۆ رایگەیاند سەردانەكەی كازمی  بۆ ئەمریكا ، گرنگی خۆی هەیە كە داواكاری میلیشیاكان ئەوەیە كە هێزی بیانی لە خاكی عێراق بچنە دەر ، ئەمریكاش داوای ئەوە دەكات كە میلیشیاكان دەستیان كورت بكرێـەوە .لەو نێوەندەدا پێویستە كازمی بتوانێت هاوسەنگییەك و راستیەكان بزانێت چونكە وەك ئاشكرایە میلیشیاكان رەوشی عێراقیان زۆر تێكداوە ، هەروەها هێزە بیانییەكانیش كارێكی ئەوتۆیان نەكردووە كە عێراق بەرەو ئاسۆیەكی روون ببات .

 سەبارەت بە پرسی هەلبژاردن و گۆڕینی دەم و چاوەكانی سەر گۆرەپانی سیاسی ، رێناس جانۆ رایگەیاند

گۆرانكاری لە یاسا و ئیرادەی بوونی گۆرانكاری لە عێراق ، ئەوانە هۆكارن بۆ ئەوەی ئەو دەموچاوانە بگۆردرێن

چونكە هەر دەم و چاوەك بۆتە ئیمبراتۆرەك لە عێراق ، جگە لە دەستتێوەردانی هەرێمی و دەرەكی

سەبارەت بە رۆڵی كورد لە پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە  ، رێناس جانۆ روونیكردەوە كە سەركردایەتی كورد هەمیشە لە گەڵ هەڵبژاردنەو قەد دژایەتی ناكات

تەنها خالێك هەیە كە چۆن بە چ هەنگاوێك ئەو پرۆسەیە بەڕێوە دەچێت . چونكە بە پێی یاسای تازە دەنگی كورد پەرت و بڵاوە دەبێت هەروەها مەودای تێگەیشتن لە نێوان كورد و لایەنەكانی دیكە زیاتر دوور دەكەوێتەوە .

كورد هەمیشە رۆڵی گرنگی هەبووە لە پرۆسەی سیاسی عێراق ، سەرنەكەوتنی هەموو سەرۆك وەزیرانەكان ئەوە بووە كە نەیانتوانیوە وەك پێویست مامەڵە لە گەڵ هەرێم بكەن