بەغدا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەردەوام دەستكاری یاسای هەڵبژاردنی كردووە

پارتى هەمیشە لە گەڵ هەڵبژاردن دایە

كاوە گەردی كارگێڕی دەزگای هەلبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان ، سەبارەت بە رەوشی عێراق و ئەو قەیرانانەی كە تێیدا نقوم بووە و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە ، رایگەیاند كە پرۆسەی هەڵبژاردن لە رووی یاسایی كردەییە ، بەڵام تا ئێسا یاسای هەڵبژاردنمان نییە ، چونكە پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی دەنگی لە سەر داوە نەنێردراوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمارو وەزارەتی داد ودواتر لە  رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاونەكراوەتەوە.

سەبارەت بە كیشەو گرفتەكانی بەر ئەو هەڵبژاردنە ، خۆی لە چەند پرسێك دەگرێتەوە لەوانە

كۆمسیۆن ، كۆمسیۆن بەپێی ئەو یاسایە سەر لە نوێ دروستكراوەتەوە  ، كە ئەمە هەلێكە بۆ خودی خۆیان كە سەختەكاری بكەن چونكە ئەو ئەندامە نوێیانەی كۆمسیۆن خۆیان  لە تەكنیكی هەلبژاردن نازانن .

دواتر كێشە لە یاساكە هەیە بەتایبەتی ماددەی 15 كە هەر پاریزگایەك دابەش دەكرێت بە سەر چەند بازنەیەك ، كە باس لە میكانیزمێك نەكرایە كە چۆن و بە چ میكانیزمێك ئەو بازنانە دابەش دەكرێن .

سەبارەت بەپارتى وهەڵوێستی لەپرسی هەڵبژاردن،كاوە گەردی رایگەیاند: لە 16ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی بەڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى هێزه‌ عێراقییه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى كرد، له‌ راگه‌ێندراوێكى هاوبه‌شدا سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ دابوو كه‌ ده‌بێ به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت به‌ ڕوونى ئاماژه‌ به‌ ئاماده‌كاریی بكات بۆ‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌زووترین كات، وه‌ك جێبه‌به‌جێكردنی خواستى خۆپیشانده‌ران و، ئه‌م بابه‌ته‌ دەبێ ببێته‌ كارى  لە پێشینه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو .
هه‌روه‌ها  پارتى هەمیشە لە گەڵ هەڵبژاردن دایە ، بەڵام ئەوەی پێویستە دیاری بكرێت یاساكەو چۆنیەتی جێبەجێكردنیەتی ، چونكە لە هەلبژاردنەكانی رابردوو بینیمان كە چەندین سەندوقی دەنگدان سوتێنران لە دهۆك و ناوچەی دیكە . هەروەها كۆمسیۆن پێویستی بە بودجەی تایبەت هەیە ، جگە لەوەش دادگای فیدراڵی كە نیصابی تەواو نییە ، چونكە ئەو دادگایە پرۆسەی هەلبژاردن پەسەند دەكات .

بەغدا بەردەوام هەمواری یاسای هەڵبژاردنی كردووە و بەپێی بەرژەوەندیەكانی خۆی دەستكاری یاساكەی كردووە ، دواتر ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێویستی بە ئاسایی كردنەوە هەیە ناكرێت لە ناوچەیەك حوكمی عەسكەرتاریەت بەرێوە دەچێت ، تۆ بە بێ بوونی پێگە ، پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن بكەیت .