163 كه‌سی دیكه‌ له‌ئێران به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

2 هه‌زار و بیست كه‌سی دیكه‌ش تووشی كۆرۆنا بوون


 وتەبێژی وه‌زاره‌تى تەندروستی ئێران رایگه‌یاند 163 كه‌س به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاره‌كانى ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا

 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری نوێی تووشبووان و گیان له‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاره‌كانى ئێران بڵاو كرده‌وه‌


وته‌بێژى ته‌ندروستى ئێران رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا  دوو هه‌زار و بیست كه‌سی دیكه‌ له‌شاره‌كانى ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 163 كه‌سیش به‌په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تا ئێستاكه‌  326 هه‌زار و 712 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و 18427 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 284371 كه‌سیش له‌كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌