لە بەیروت هەڵمەتی پاک کردنەوەی شەقامەکان بەڕێوە دەچێت

لوبنانیەکان دەڵێن ئێرە نیشمانی ئێمەیە دەبێت هەمومان بی پارێزین

تەقینەوەکەی چواری ئاب لە بەیروت وێران کاریەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناو ژمارەیەک باڵەخانە داڕمان، تەقینەوە بەهێزەکە بە دووری دوو کیلۆمەتر لە دەوری خۆی کاولکاری درووست کرد .

لە دوێنیشەوە گروپێک لە کوڕو کچانی لوبنان هەڵمەتی پاک کردنەوەیان دەست پێ کردووە و کوچەو کۆڵانەکاني بەیروت پاک دەکەنەوە.

فەرمان عەلی