له‌ عێراق سێ هەزار و 325 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 8-8-2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا  سێ هەزار و 325 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 74 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

دوو هەزار و 307 تووشبووش به‌ ته‌واوه‌تی چاکبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی كۆرۆنا بوونه‌ ‌ژماره‌یان گه‌یشته ‌147 هه‌زار و 389 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 310 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه ‌و 105 هه‌زار و 504 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی چاكبووه‌كان گه‌یشتۆته‌ له‌ 71.6% .

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
45,731
گیان له‌ده‌ستدان
1,671
چاکبوونەوە
29,422
تووشبووان
349,450
گیان له‌ده‌ستدان
8,990
چاکبوونەوە
280,673
تووشبوون
33,322,779
گیان له‌ده‌ستدان
1,002,561
چاکبوونەوە
24,642,356