كورد پێویستە بە یەك بەرە بچێتە ناو كێبركیی هەلبژاردنی ئایندەی عێراقەوە

خەلكی عێراق پێویستی بە كردار هەیە نەك گوتار

خالد ئەحمەد چاودێری سیاسی لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هەلبژاردنی پێشوەختەو رۆڵی كورد و بەشداریكردنی لەو پرۆسەیە رایگەیاند كە :

سەرەتا پرسی هەڵبژاردن و وادەی هەلبژاردن خۆی ئاستەنگە ، كە دەیەها پرسیار لە خۆ دەگرێت جگە لەوەی كە  دەستكاری كردنی بازنەكانی هەلبژاردن و دەستنیشانكردنی كوتلەی گەورە ئەو دوو مەسەلەیە كیشەو ئاستەنگی هەرە گەورەن لەو پرسەدا .

سەبارەت بە كورد روونیكردەوە كە كوردهەمیشە رۆلی كاریگەری هەبووە بۆ پاراستنی دەستوور و شەراكەتی راستەقینە .

سەبارەت بە وادەی هەلبژاردن و داواكارییەكانی خەڵكی عێراق رایگەیاند كە خەلكی عێراق پێویستی بە كردار هەیە نەك گوتار ، گوتار كیشەی خەلكی عێراق چارەسەر ناكات . هەنگاوی مسەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق  زیاتر بۆ ئەوەیە خۆی رزگار بكات لە فشارەكان و داواكارییەكانی شەقامی عێراقی .

روونیشیكردەوە كە دەرەنجامی هەلبژاردن و پرسی هەلبژاردن  شتێكی وا روونادات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات .

سەبارەت بە كوردیش رایگەیاند كە كورد  زیاتر یەكڕیزن بەبەراورد لە گەڵ لایەنەكانی دیكەی عێراقی . خەلكی كوردستانیش چاوكراوەیە كە زیاتر كەسانی وا دەستنیشان بكەن نوێنەرایەتیان بكات لە بەغدا كە نوێنەری حەقیقی و راستەقینە بن .

هەروەها گوتی : پێویستە كورد وەكو بەرەیەك بچنە ناو ئەو هەلبژاردنەی كە بڕیارە ئەنجام بدرێت لە داهاتوودا .