دەنگدەران لە رابردوو و ئایندەشدا نائومێدن بەرامبەر بە پرۆسەی سیاسی عێراق

بەعەرەب كردن لە ناوچە كوردستانییەكان بەردەوامە

رێبین سەلام مامۆستای زانكۆ لە میانەی بەشداریكردنی لەبەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە رەوشی سیاسی عێراق و مەسەلەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەو ئامادەكاریییەكان رایگەیاند

 

كە كیشەكانی پرسی هەلبژاردنی پێشوەختە  ، هەندێكی سیاسی و هەندێكی تەكنیكین كە بریتین لە چەند كیشەو لەمپەرێك لەوانەیە ،  لە بەرواری 6ی 6 كە تاقیكردنەوەی وەزاری ئەنجام دەدرێت لە عێراق و تاقیكردنەوەكان كاریگەری نەرێنییان هەیە لە سەر پرسی هەڵبژاردن بەتایبەت پرۆسەی هەڵبژاردن پشت بە بینایەی قوتابخانەكان و خودی مامۆستایان دەبەستێت كە كۆمسیۆن ماوەی 45 رۆژی ئەویت بۆ راهێنانی مامۆستایان

لەمپەری دووەم پرسی سەرژمێری گشتییە لە عێراق  كە مانگی 10 بریارە ئەنجام بدرێت ، ئەوەش ئاستەنگە چونكە بەعەرەبكردنی بەردەوام هەیە و ئەو پرسەش لایەنی تەكنیكی زۆری پێویستە كە هیچی بۆ نەكراوە .

جیهازی هەلبژاردنەكان لە رووی تەكنیكیەوە تەواو نییە كە گوایە لە سەرووی 30 پلەی گەرمی كارناكات ، كەچی مانگی 6 هەلبژاردن دیاریكراوە كە پلەی گەرمی لە سەرووی 40 پلەیە .

پرسی بازنەی هەلبژاردن كە ئەویش تا ئێستا یەكلایی نەكراوەتەوە ، كە باس لە100000 دەنگدەر دەكرێت كە لە قەزایەك ئەو ژمارە دەنگدەرە نییە  ، هەروەها لەمپەری هەلوەشاندنەوەی پەرلەمان كە هێشتا تەمەنی ماوە ئەوەش لەمبەرێكی دیكەیە یان 2 لە سەر 3ی ئەندامانی پەرلەمان دەنگ لە سەر هەڵوەشانەوەكە بدەن  ، یان بە پێی بڕیاری سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران كە بە زۆرینە دەنگ دەدرێت .

سەبارەت بە كورد و پرسی بەشداریكردن لەو پرۆسەیە ، دكتۆر رێبین رایگەیاند كە دەنگدەری كورد و دەنگدەری عیراقی نائومێدییەكی زۆریان هەیە بەرامبەر بە عێراق . لە 25ی 9ی 2017 لە سەدا 93 سەرجەم دەنگدەران ئومێدیان بە عێراق نەماوە دوای پرۆسەی ریفراندۆم و داوای سەربەخۆیی .

خۆپیشاندانەكانی شارەكانی دیكەش لە عێراق هەمان نارەزایییە بەرامبەر بە سیستەمی سیاسی عێراق .

روونیشیكردەوە كە دەستووری عێراق روون نییە ، كوتلەی گەورە نازانی كێیە . ئایا لە دوای پرۆسەی هەلبژاردنە یان دوای دەنگدان لەپەرلەمانە كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا گرفتێكە كە دواتر دەنگدەر بە تەواوی متمانە لە دەست دەدات .

سەبارەت بە پرسی سەرژمێری دكتۆر رێبین روونیكردەوە كە مەسەلەی سەرژمێری لە تەكنیكییەوە بۆتە مەسەلەیەكی تەكتیكی . سەرژمێریەكان تەنها وێنەیی بووە ، دەبوایە 2008 سەرژمێری بكرایە ، بۆیە هەلبژاردن بێ دەنگدان دەرەنجامێكی راست و دروستی نابێت .