حكومه‌تی عێراق تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی درێژكرده‌وه‌

ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانیش بەڕێژەى (25%) کەمبکاتەوە‌


حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا تا 15ئ ئه‌م مانگه‌ نیمچه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ بكرێته‌وه‌ و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانیش بەڕێژەى (25%) کەمبکاتەوە‌.

ئەمڕۆ شەممە، 8-8-2020،  لە راگەیەندراوێکی حکوومەتی عێراقدا هاتووه‌، وەک پێشتر ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەبێت، تاکو 15ی ئەم مانگە و دوای ئەوە بڕیاری پێویست دەدرێت و رێکاری نوێ رادەگەیەندرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه‌، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌ رێژه‌ی (25%) كه‌مده‌كرێته‌وه‌ و لەسەر شێوازى دەوامکردنیش دەسەڵات دراوە بە وەزارەتەکان چۆن دەوامەکانیان رێکبخەن.

ئه‌م بریارانه‌ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە كە رۆژانە بەهەزاران هاووڵاتی له‌م وڵاته‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بن.

لە عێراق تاکو ئێستا 144 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه‌ و زیاتر لە 103 هەزرکەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 236 توه‌شبوو بەهۆی كۆرۆناوه‌ گیانیانلەدەستداوە.

 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
45,731
گیان له‌ده‌ستدان
1,671
چاکبوونەوە
29,422
تووشبووان
349,450
گیان له‌ده‌ستدان
8,990
چاکبوونەوە
280,673
تووشبوون
33,322,779
گیان له‌ده‌ستدان
1,002,561
چاکبوونەوە
24,642,356