ژمارەی قوربانيانی لوبنان بۆ ١٣٧ كەس بەرزبويەوە

سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ شوێنى ته‌قینه‌ه‌كه‌ى به‌یروت

ژمارەی بریندارانیش گەیشته پێنج هەزارکەس و وەك یەكەم سەرۆكی جیهان كەمێك پێش ئێستا ئیمانویل ماكرۆن سەرۆکی فرەنسا گەیشتە لوبنان

میدیاكانى لوبنان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكى وڵاتانى جیهان به‌ مه‌به‌ستى هاوخه‌مى و هاریكارى حكومه‌تى لوبنان ئیمانوئێل ماكرۆن گه‌یشته‌ به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان

هه‌روه‌ها به‌یاوه‌رى بەرپرسانی لوبنانى سەردانی شوێنی ڕووداوەكەی كردوو هاوخەمی خۆیی و گەلی فرەنسای بە حكومەت و گەلی لوبنان ڕاگەیاند.و هاوكاری و پاڵپشتی خۆشی پێ ڕاگەیاندن و گوتیشی گەلی لوبنان بەتەنیا نیە ئێیمە هەم وەك حكومەت هەم وەك گەلی فرەنسا لەگەڵ ئێیشو ئازاری ئێوە داین و لە ڕۆژانی دابێت هاوكاریمان بە ئێوه‌ دەگات...