مه‌سرور بارزانى: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی رۆژھەڵاتی کوردستان مامۆستا جەلیل گادانیم بیست

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی جەلیل گادانی بڵاوکردەوە


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی جەلیل گادانی سیاسه‌ت مه‌دار و  تێکۆشەری دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.

 له‌پرسه‌ نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تدا هاتووه‌ ،  بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی رۆژھەڵاتی کوردستان مامۆستا جەلیل گادانیم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کە سوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.