سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە دلاوەر ئاژگەیی دەکات

خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم

له‌په‌یامێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى  سه‌ره‌خۆشی له‌دلاوه‌ر ئاژگه‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێـتى ئه‌وروپا ده‌كات به‌هۆی كۆچى دوایی برا گه‌وره‌یان 

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانى :


بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز کاک دلاوەر ئاژگەیی ـ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا

به‌داخەوە ‌‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی برای گەورەتان، سلێمان خالید ئاژگەییمان پێگه‌ییشت.
سه‌ره‌خۆشی له‌ بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم گیانی کاک سلێمان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٦ـی٨ـی٢٠٢٠