ته‌ندروستى كه‌ركوك: ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا بۆ 271 كه‌س به‌رز بوه‌وه‌

211 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون



به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كه‌ركوك رایگه‌یاند 211 كه‌سی دیكه‌ له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێری رابردوو تووشی كۆرۆنا بوون و 8 كه‌سی دیكه‌ش به‌په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا
 
ته‌ندروستى كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێری رابردوودا 211 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 43 كه‌سیش به‌په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


ته‌ندروستى كه‌ركوك ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هەر لەو ماوەیەدا 8 کەسیش به‌په‌تاكه‌  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە 5 هەزار و 333 حاڵەت و 271 كه‌سیش به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3 هه‌زار و479 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌ ،   هەزارو 583 كه‌سیش تووشبووی په‌تاكه‌ن له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان