ته‌ندروستى عێراق: 3 هه‌زار و 47 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

67 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌



وەزارەتی تەندروستی عێراق  رایگه‌یاند له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هەزارو 47 کەس تووشی كۆرۆنا بوون و 67 كه‌سیش به‌په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له‌شاره‌كانى عێراقدا راگه‌یاند

ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێت 3 هه‌زار و 47 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ماوه‌یه‌دا  2 هه‌زار و 339 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌ 

ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراق ده‌شڵێت 67 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌كۆی تووشبوان تا ئێستاكه‌ به‌په‌تاكه‌ گه‌یشته‌ 140 هه‌زار و 603 كه‌س 

چاكبووانیش گه‌یشته‌ 101 هه‌زار و 25 كه‌س ، هه‌روه‌ها 5 هه‌زار و 161 كه‌سیش به‌كۆرۆنا تا ئێستاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌