زیرەك كەمال :هەلبژاردن دوای 2003 هیچ گۆرانكاری ئەوتۆی نەهێناوەتە كایەوە

عێراقیەكان بڕوایان بە چەمكەكانی دیموكراسی و نەتەوەیی و هەلبژاردن نەماوە

زیرەك كەماڵ چاودێری سیاسی لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان تایبەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق و پرسی هەلبژاردنی پێشوەختە رایگەیاند كە هەڵبژاردنن دوو جۆرن یان ئەوەتا لە حالەتیكی ئاسایی هەلبژاردن ئەنجام دەدرێت كە بارودۆخ ئاسایی بێت و ئەو هەڵبژاردنە  سروشتیە ، یاساییە و لە سات و كاتی دیاریكراو ئەنجام دەدرێت .

یان ئەوەتە لە حالەتێكی نائاسایی ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەوەیان لە سەر بنەمای تەندروست بەرێوە ناچێت .

ئەگەر دامەزراوەكان جێگیر نەبن و وڵاتەكە لە سەر بنەمای دیموكراسی نەبوو  و یاسا و دەستووری دانەكوترابوو تیایدا ئەوا هەلبژاردنەكان ، هیچ ئاكامێكی باشی نابێت

روونیشیكردەوە كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو بابەتەی وروژاند كە بەرای من پەلەی تیا كرا ، لە سەر بنەمایەكی زانستی نەبوو . چونكە لەو هەلبژاردنە هەر ئەوانە دەردەچن كەئێستا لەسەر گۆرەپانی سیاسیین و لە هەمان كات ئەو ئۆپۆزسیۆنە نییە كە كارا بێت و گۆرانكاری بێتە كایەوە .

هەلبژاردن بە درێژایی میژوو لە عێراق بوونی هەیە ، بەتایبەتی دوای 2003 بەڵام هیچ گۆرانكاری ئەوتۆی نەهێناوە لە سەر كایەی سیاسی و ئابووری

بەپێی بۆچوونی زیرەك كەماڵ ، عێراقییەكان بڕوایان بە چەمكی هەلبژاردن نەماوە .

وروژاندنی ئەو بابەتە بۆ كەسانی سادەیە ، یاری كردنە بە هەست ، ئەگەر نا دەكرا كازمی دەستنیشانی ئەو خاڵانە بكات كە خەلكی عێراقی هێنا سەر شەقام .

سەبارەت بە رۆڵی كورد و بوونی لە بەغدا رایگەیاند كە كاتی ئەوە هاتووە پرۆسەی سیاسی لە عیراق و كوردستان بە جیدی بخوینینەوە . واتا پیداچوونەوەی پێدا بكەینەوە

روونیشیكردەوە كە خۆمان یەكگرتوو نەبووین . تا 2012 زۆر باش بووین و یەكڕیز بووین بەلام ئەو یەك ریزییە نەما ، ئەوانیش واتا لایەنە عەرەكان  خۆیان لە جێبەجێكردنی مافەكانی كورد دزییەوە .

هەروەها بروا نەبوونی لایەنە عێراقیەكان بە چەمكەكانی دیموكراسی و نەتەوەیی و هەلبژاردن

جگە لەوەش پلانی دژایەتی هەرێمایەتی ئەویش فاكتەرێكە بۆ بچووككردنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان